پێنەدانی پاشەکەوتی مووچەی پترلە ۵ مانگی کرێکاران و ئەندازیاران نەخۆشخانەی نوێی سەقز

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پترلە ۵ مانگە ۱۵کەس لە کرێکاران وئەندازیارانی نەخۆشخانەی نوێی ۲۳۵قەرەوێڵەیی سەقز مووچەیان پێنەدراوە وئەم پاشەکەوتی مووچەیە گورزی گرانی لە قەواری ژیانی خێزانی وبنەماڵەیی ئەوان وەشاندووە.

جێی ئاماژەیە بەهۆی ئەو قەیرانە ئابووری وبێکاریەی کەلەبەر ناکارامەیی ودزیوگەندەڵی دەسەڵاتدارانی ئێران باڵی بەسەر ئەو وڵاتەدا کێشاوە و هەروەها سیاسەتی دووفاقی و هەڵاواردن بەرانبەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وای کردووە نەتەنیا خەڵکانی دیکە کە لەوپەڕی گوشاری وبێکاریدا دەژین، تەنانەت توێژی کارمەند وئەندازیار وکرێکارانێکە بەشێوەی گرێبەست کار دەکەن گیرۆدەی ئەو قەیرانە ببن و وەکوو لەهەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستاندا ئامارەکانی دەکەونە ڕوو، زۆربەی کرێکاران وکارمەندانی شارەوانییەکان لەشارە جیاجیا کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهەمان شێوازی ئاماژە پێکراو دەژین ولەترسی ئەوەی لەیەر کارەکانیان دەرنەکرێن،ناچارن هەر بەو شێوەیە درێژەی پێبدەن .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان