دوو هاوڵاتی مەریوانی سزای زیندانیان بۆ بڕایەوە

بە پێ ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو لاوی کورد بە ناوەکانی «ئەمیر ئەرژەنگی٢١ساڵان کۆری مۆختار  وباست ئەفشار١٩ساڵان کۆری ڕەزا» خەڵکی ئاوایی «نێ» سەر بە مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەل پارتە کوردیەکان و بەشداری و رێکخستنی ڕیۆڕەسمەکانی نەۆروز، لە لایەن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، بۆ هەر کامیان سزای دوو ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپێنرا.

جێ وەبیر هێنانەوەیە ئەو دوو هاوڵاتیە کوردە پێشتر لە دانیشتنی یەکمی دادگایی کردندا لە دادگایی مەریوان هەر کامیان سزای سێ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بو گرتوخانەی زاهێدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە سەریان دا سەپێنرابوو، بەڵام لە ئەنجامی نارەزایەتی دەربرینیان ئەو سزایە  بوو بە دوو ساڵ زیندان.

شایانی باسە ئەوو دوو هاوڵاتیە مەریوانیە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایێن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان دەستبەسەر کران و پاش چەندین مانگ لە دوایی دەستبەسەر کردنیان رۆژی ٢٨خەرمانان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.