پاشەکەوتی مووچەی کرێکاران وفەرمانبەرانی شارەوانی سنە وکەمتەرخەمی بەرپرسان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مووچەی فەرمانبەران وکرێکارانی شارەوانی ســـنە بۆچەندد مانگێکە نەدراوە کەتەنانەت لەهەندێ لە ئۆرگانەکانی شارەوانی پاشەکەوتی حەقدەس گەیشتووە بە ۷مانگیش.

گرووپێک لە ستافی شارەوانی پێیان ڕاگەیاندووین کە؛ مووچەکەیان بۆدوو مانگە دواکەوتووە وشۆفیرانی ڕاگواستنی زبڵ ڕایان گەیاندووە کەمووچەی ۷مانگی دوایی نەدراوە،کەهەرلەم پێوەندییەدا وپاش بەدواداچوونی بەردەوام وناڕەزایی دەربڕین لەهەمبەر ئەم پاشەکەوتانە،تەنیا بڕێکی کەم لەم مووچەیان پێ داون.

جێگەی باسە؛ ئەم مووچە پاشەکەوتانە کێشەی هەرە زۆری بۆ پێرسۆنێلی شارەوانی لەژیانی ڕۆژانەیاندا پێک هێناوە بەچەشنێکە ڕایان گەیاندووە چەنددین مانگە نەیان توانیووە کرێی خانوو وقیستی ئەو وامانەی وەریان گرتووە بیدەن وتەنانەت نەیان توانیووە منداڵەکانیان بنێرن بۆ قوتابخانە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی کرێکاران وپێرسۆنێلی شارەوانی تائێستە وڵامێکی ڕاست بە داواکاری وناڕەزایی دەربڕینی کرێکاران لەلایەن بەرپرسی شارەوانی وشۆرای شارەوە نەدراوەتەوە وناڕازیانیان بەپشتیوانی لە سەرۆک شارەوانی پێشوو تۆمەت بار کردووە وبەجێی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە یەکتریان لەپێک هاتنی ئەم گرفتە تۆمەتبار کردووە وهەروەها جێبەجێ کردنی ئەم کێشەیە ناگرنە ئەستۆی خۆیان وهەرکامیان بەجۆری خۆی تۆپە دەهاوێتە زەوینی لایەنی بەرانبەرەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان