که‌وتنه‌خواره‌وه‌ لەهه‌وراز بوو بە هۆی بریندار بوونی کۆڵبەرێکی سەردەشتی

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛
دووشەممە ۱٥ خەزەڵوەر کۆڵبەرێکی سەردەشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە سنووریەکانی سەردەشت بە هۆی داکەوتن لە شاخەوە بە گرانی بریندار بوو .

جێگای وە بیرهێنانەوەیە کە کۆمەڵێک کۆڵبەران لە ناوچەی سنووری سەردەشت کەوتنە بۆسیەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان که کۆڵبەران ناچار بوون بە هۆی ترس لە دەسبەسەر کردن و ئەشکنجە هەڵێن کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناو “محەممەد شریف جەلالی ” لە هەڵدێر دەکەوێتە خوارەوە و لە گەردنەوە تووشی برینێکی گران دەبێت .
جێگای ئاماژەیە کە ساڵانە ئەژمارێکی زۆر لە کۆڵبەران لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریەکان کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵات دەکوژرێن یان بریندار دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان