گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی سنووری باشماخی مەریوان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱۴ی خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، کۆمەڵێک لەکرێکارانی سنووری باشماخی مەریوان دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.

بەگوێرەی هەواڵی ک.م.م.ک؛ ئەم کرێکارانە بەهۆی نەبوونی شوێنێک بۆ حتسانەوە وخەو وئاودەسانە لەشۆێنی کارەکەیان، ئەم گردبوونەوەیان پێک هێنا.

کرێکارانی سنووری باشماخی مەریوان لەپێناو گواستەوە وخاڵی کردنی بار لە هەمارەکان، حەقدەست وەردەگرن، کەچی بەشێک لە حەقدەستەی خۆیان دەدەن بەکۆمپانیای هەمارە گشتییەکان بۆئەوەی پێداویستی حەسانەوە وپاک وخاوێنیان بۆ دابین بکات بەڵام تائێستە سەرەڕای وەرگرتنی بەشێک لەحەقدەستی ئەم کرێکارانە، کۆمپانیای ناوبراو  هیچ دەسپێشخەرییەکی بۆدابین کردنی پێداویستییە دیاری کراوەکانیی ئەم کرێکارانە نەکردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان