بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: پۆلیسی تورکیا لە ئامەد باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەری پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان و خۆی و دایکی و براکەیان دەستگیرکرد.
ناوەندی رۆژنیوز لەم بارەوە دەنوسێت کە شەوی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە گەڕەکی باخلاری ئامەد هێرشیان کردە سەر ماڵی زۆزان ئاکبۆغا، بەڕێوەبەری دەبەپە و خۆی و شوکران ئاکبۆغای دایکی و وەڵات ئاکبۆغای برایان دەستگیرکرد.
ڕاگەیەندراوە کە لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو خێزانەدا بە چەک هەڕەشەیان لێکردوون و و بێڕێزییان پێکردوون.شوکران، ئاکبۆغا دایکی خێزانەکە پاش دوو کاتژمێر ئازادکراوە، بەڵام زۆزان ئاکبۆغا و وەڵات ئاکبۆغا نێردراون بۆ بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئامەد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان