داگیرکردنی زەویە گشتیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن سپای پاسداران و ناودنگەلی دیکەی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ لە چەند ساڵی ڕابردوودا سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و چەند ناوەندێکی دیکەی سەربازی کە بریتین لە نوێنەرانی وەلایەتی فەقیە، سپای پاسداران و ئەرتش و… دەستیان گرتوە بە سەر زەویگەلێک کە مافی گشتی کۆمەڵگایە و بەشێکی بەرفراوان لەو شوێنانەیان داگیر کردوە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا لە شاری مەریوان بەشێکی فەراوانی دەشتی «بێلو» کە دەکەوێتە نیزیک سنووری دەسکردی باشووری کوردستان و شوێنێکی گەشتیاری و گرنگە، لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەلبەن کراوە و  هاتوچوی خەڵک لەو شوێنەدا قەدەغەکراوە.

جگە لە سپای پاسداران، هێزگەلی ئەرتەش دەستی بە سەر چەند مەزرایەکدا گرتوە. لە ساڵانی ڕابردوودا ئەم شوێنانە بە مەبەستی ڕاهێنانی سەربازان و کاری سەربازی کەڵکی لێ وەرگیراوە کە بەم هۆیەوە چەندین کەڕەت ئاگریان لە ناوچەکە بەرداوە و بە شێوەیەکی چاوەڕووان نەکراو سروشتی ئەو دەڤەرە سووتێنراوە و هیچ جۆرە دار و درختێکی تێدا نەماوە.

سەڕای ئەوە بەشێکی زۆر لە زەوی و خاکی کامیاران و سنە لە ژێرناوی ئەوقاف (دابین کردن بۆ خێرات ئیسلامی) لە لایەن نوێنەرانی ولایەتی فەقیەوە دەستبەسەریاندا گیراوە.

لە هەمان کاتدا پارکینگی ژێر پردی «فردەوسی» لە شاری سنە کە ۲۰ ساڵە لە لایەن نوسینگەی نوێنەری وەڵایەتی فەقیەوە لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داگیرکراوە سەرەڕای بڕیاری چووڵ کردنی ئەو پارکینگە و ڕادەست کردنی بۆ شارەوانی سنە، مخابن تا ئێستا نوسینگەی نوێنەری وەلایتی فەقیە گوێڕایەڵی ئەو بڕیارە نەبوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان