دروشمی پەروەردەی بێبەرانبەر و هۆرتەوبەرەی خوێندنگاکان لەسەر شانی بنەماڵەی خوێندکاران

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ پاش تێپەرینی ۴۰ ساڵ بەسەر  کاربەدەستی کۆمار ئیسلامی، تاکو ئێستە زۆربەی ئەو ناوچەکانی بێبەش لە خزمەتگوزاری جوگرافی وسیاسی ئێران، بەتایبەت پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێداویستی ئاسایی و پەروەردە، بەتایبەت لە بەشی پەروەردە بێ بەشن و ساڵیانە رێژەیەکی زۆر لە منداڵان بە هۆی نەبوی پێداویستی پەروەردە و دوور کەوتویی خوێندنگا لە شوێنی ژیانیانەوە وبڕی زۆری مەسروفی رێنووس و رێزمان ناچار دەبن واز لە خوێندنگا بهێنن.

سەرەڕای ئەم وەسفانە بەرپرسانی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی، یەک لە دوای یەکتر بە وادە و بەڵێن دان بە شارۆمەندان و بەڵێنی بەدی هێنانی کەرەستەکانی پەروەردە بۆ خویندکارانیان داوە، بەڵام هەتاکو ئێستە هیچ دەستێوەردانێکی کاریگەر  روی نەداوە و لە زۆربەی کاتەکاندا بینراوە بەرپرسانی خوێندنگا، زەخت لە بنەماڵەی خوێندکاران دەکەن کە ساڵیانە بڕێکی پارە وەک یارمەتی بدەنە خوێندنگاکان.

ئەم کردەوە نارەزایەتی سەرپەرشتانی خوێندکارانی لێ دەکەوێتەوە و دەڵێن کە لەم هەل ومەرجە ئابووریە نالەبارە ونەبونی کارو پیشە، لە گوزەرانی ژیان خۆیان لە بەرتەنگیدا ژیان دەکەن و ساڵیانە  ئێمە بە زۆر بڕێک پارە دەڕژینە سەر حسێبی خوێندنگای منداڵەکانمان، گەر وانەکەین لە لایەن سیستەمی پەروەردەوە هەڕەشەمان لێ دەکرێت کە ساڵی داهاتوو ناوی منداڵەکانتان لە خوێندنگاکەدا نانوسین.
جێگای وتووێژە نەبونی دەرفەتی پیشەیی، بێ ئیشی، بەرۆکی بە شارۆمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان گرتووە و ئەوە بوەتە هۆکار بۆ ئەوەی ساڵیانە رێژەیەکی زۆر لە منداڵانان کورد واز لە خوێندنگا بێنن و روو لە پیشە گەلێکی تاقەت بەر وەکو کار لە کورەخانەکان و فەلاحەت و کۆڵبەری بکەن.

ئەم هەلومەرجە لە کاتێکدا روو دەدات کە بە پێی کەرتە یاساییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەبێت پەروەردە بێ بەرانبەر بێت و هەمو کۆمەڵگا بە ئاسانترین شێواز بتوانن لەم مافە بەشدار بن وسودی لێ وەرگرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان