برینەوەی سزای دەساڵ زیندان بەسەر سەربازێکی کورددا

بەپێی هەواڵی گەییشتو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی حەوتووی رابردوو سەربازێکی  کورد بەناوی سدیق حەینی بەتۆمەتی سیخوری کردن بۆ یەکێک لەحیزبە  کوردییەکان لەلایەن دادگای نیزامی کۆماری ئیسلامییەوە سزای دەساڵ زیندانی بەسەردا سپاوە.

ئەم سەربازە کوردە خەڵکی شاری شنوی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی سوپای ئەوشارە خەریکی تێپەراندنی دەورەی سەربازی بو کە لەمانگی پوشپەری ئەم ساڵدا لەلایەن دەزگای پاراستنی سپای ئێرانەوە بە تۆمنی سیخوریکردن بۆ یەکێک لە حزبە کوردییەکان ماوەی یەک مانگ لە ژێر لێپرسینەوەدابوو.

بە پیێ زانیارییەکانی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان، چۆاری رەزبەر ئەم زیندانییە سیاسییە کوردەیان ئاگادارکردوەتەوە کەلەلایەن لقی یەکی دادسەرای نیزامی ورمێ سزای دەساڵ زیندان و دورخستنەوە بۆ زیندانی ئەردەبێڵی بۆ بریوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە پرۆسەی دادگایی کردنی سدیق حەینی رۆژی سێشەمە دووی خەزەڵوەر لە لقی یەکی دادسەرای نیزامی ورمێ بەبێ بونی پارێزەر بۆ ناوبراو بەرێوەچو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان