دەسبەسەری سەرلەنوێی مەحموود ساڵحی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەوڕۆ شەممە ۶ی خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی لەکاتێکدا چالاکی کرێکاری کورد لەشاری سەقز تازە دیالیزی کردبوو وبۆماڵی خۆی دەگەڕایەوە لەلایەن ڕایەدارانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەشاری سەقز بەجلی مەدەنییەوە هێرش دەکەنە سەری ودەسبەسەر وپاشان ڕادەستی دادگای سەقز (لقی جێبەجێ کردنی حوکم)ی دەکەن.

جێگەی باسە مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاری ناسراوی کورد ویەکێک لە بەرپرسانی باڵای کومیتەی هەماهەنگی کەساڵانێک لەتەمەنی لەزیندان تێپەڕاندووە وبەهۆی زیندانی وئەشکەنجەی زۆرەوە تووشی دەیان نەخۆشی بووە ویەکێک لەو نەخۆشیانە گورچيله يه تى کە بەردەوام دیالیزی دەکات. هەروەها بەپێی حوکمێکی پێشووتری ساڵێک زیندانی بۆ دیاری کرابوو، هەربۆیە دەسبەسەر وڕادەستی دادگا وپاشان حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندراو وگواسترایەوە بۆزیندانی ناوەندی شاری سەقز.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان