بانگهێشت ولێکۆڵینەوە لەدوو چالاکی پێڕەوی ئایینی سوننە لەشاری بیجاڕ

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دوو چالاکی پێڕەوی ئایینزای سوننه‌ی ئەندامانی (مەکتەب قورعان)، لەشاری بیجاڕ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت ولێکۆڵینوەیان لەسەرکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناونیشانی ئەم دووچالاکە «مەنسوور فەتحی ومحەممەد هاشمی» کەلەلایەن ئیتلاعاتەوە فه‌ هۆی پڕوپاگەندە بۆ ئەم ڕەوتە ئایینیەیە کەوتونەتە ژێرگوشار ولێپرسینەوە.

جێگەی باسە پێڕەوانی (مکتب قرآن) خاوێنکردنەوە وڕێنوێنی خەڵک وکۆمەڵگا بەبێ چالاکی سیاسی بەئەرکی خۆیان دەزانن کەچی بەدەیان جار بانگهێشت ودەسبەسەر وزیندانی کراون.

جێی ئاماژەیە مەکتەب قورعان بزوتنەوەیەکی ئایینیه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ولەشاگردانی وپێڕەوانی ئەحمەد موفتی زادە پێک دێن ولەبوارەکانی کۆمەڵایەتی، کەلتووری، بانگهێشت وپڕوپاگەندەی ئایینی چالاکی دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان