بریندار بونی کەسێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە دێلوڕان

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە بڕواری ۳۰ رەزبەر لە کاتی هەڵگرتنەوەی مین لە ناوچەی گشتی دێلوڕان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە دەبابە ناسراو بە قارچکی کەسێکی هەڵگرەوەی مین بریندار دەبێت.

بە پێی راپۆرتەکه‌، مینەکە لە ژێر بوڵدێزری گروپی پاکژی کەر دەتەقێتەوەو سایەقەکە بە ناوی «رەزا گوروی» توشی شەپۆلی«موج گرفتگی» دەبێت.

بە پێی هەواڵی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵ، ۲۴ شارۆمەندی کورد وفەرمانبەری پاککەرەوەی مەیدانی مین بە هوێ تەقینەوەی مین توشی شەپوڵی بوون وشارۆمەندێکی کورد گیانی لەدەست داوە؛ وبەهۆی تەقینەوەی هاوەنی بەجێماوەی کاتی شەڕی ئێران وعێراق سێ شارۆمەند بە زەقی بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان