سزای پێنج ساڵ زیندان بۆ پێشکەش کارێک لە ئیلام دەرکرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ ئەمڕۆ ۳۰ ی ڕەزبەر بەرپرسی دادگای ئیلام ڕایگەیاند کە پێشکەشکارێکی ئیلامی سزا دراوە .

ناوبراو گووتی : ئەو پێشکەش کارە بە ٥ ساڵ زیندان سزا دراوە کە سێ ساڵی ئەو سزایە بۆ پێنج ساڵ سزای زیندانی هەڵواسراو دیاری کراوە و دوو ساڵی دیکەی ئەو پێنج ساڵە دەبێت بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە . ئەم بەرپرسی دادوەرییەی لە پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند ؛

ئەم سزایە بڕیاری دادگای سەرکیە ، تۆمەتبار ناڕەزاییەتی خۆی دژی ئەم سزایە دەربڕیوە و لە ئێستادا ئەو مەلەفە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگادایە و پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت . ئەو پێشکەشکارە لە ڕێوڕەسمەی کردنەوەی بارەگای کاتی پڕوپاگەندی هەڵبژاردنی “حەسەن ڕۆحانی”دا ، نامەیەکی خوێندەوە کە بە ڕای “وەلایەتی فەقیهی” دەستەبەڕێوەبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو نامەیە بێ‌ڕێزی بە بەها پیرۆزەکان کۆماری ئیسلامی ئێران بوە.

لەو نامەیەدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە بۆ چی ئیمامی هەشتەمی شێعەکان “ئیمام ڕەزا” تەنها بایەخ و لایەنگەری و خزمەتی ” ئۆسولگەراکان” دەکات و هیچ ئاوڕێک لە “ئسڵاح تەڵبەکان ” ناداتەوە . لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا ، دەڵێت پەتاتە(سیفەزەمینی) و ئارد دیاریەکە لە لایەن دیوەخانی قودسی ڕەزەوی ( آستان قدس رضوی ) له نێوان خەڵکدا بەشکراوە :

” ئاغا ڕەزاگیان لە پیت و بەرەکەتی سفرەکەت تەنها چەند کیلو پەتاتە ، ئەویش بەشی ئێمە نەما و تا پارێزگای جەیرانمان خوزستان گەیشت و لێی بەهرەمەند بوون و ئێمە ئیلامیە هەژارەکان مێڵاکی ئەویشمان نەکرد ” پشکەشکارە بە هۆی خوێندنەوەی ئەم نامەیەو سکاڵا لە ئیمام ڕەزا سزای ئاماژە پێ‌کراوی بۆ دەرچوە .

ئەم پێشکەشکارە لە شاری مێهران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە ناوی ” سەربازانی بێ‌ناونیشانی ئیمامی زەمان ” دەسبەسەر کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: