لێدوانی کۆمەڵێک لە چاڵاکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی ورۆژنامەوانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان

کۆمەڵێک لە چالاکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی ورۆژنامەوان لە لێدوانێکدا خوازیاری راگرتنی شەڕ وتوندووتیژی دژ بە کوردانی باشوری کوردستانن.
دەقی لێدوانەکە بەم شێوەیە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستانەوە وەرگێڕانی بۆ کراوە:
ویژدانە بەخەبەرەکان ومرۆڤ دۆست رۆژهەڵاتی ناوین گۆڕەپانی دوگیانی گۆڕانکاری ومەترسیەکانە و هەر چەشنە شەڕئەنگێزی لەم ناوچەدا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی بازاڕی فرۆشی جبەوچەکی شەڕئەنگێزییە کوشندەکان بۆ وڵاتانی دروست کەری ئەو چەکو جبانە وجگە لە ماڵوێرانی وئاوارەیی وکوشتار هیچ پێشکەشیەکی تری بۆ دانیشتوانی ئەم ناوچانە پێ نییە، لە ئێستادا زۆرتر لە هەر کاتێکی تر رۆژهەڵاتی ناوینی پێویستی بە ئاشتی وهێمنییە بەڵام روداوەکانی باشوری کوردستان وهێرشی هێزەکانی حهشدی شەعبی بۆ سەر باشوری کوردستان و هەروەها هەڕەشەکانی هێزی نیزامی تورکیا،دەبێتە هۆکاری گڕتێبەردانی شەڕو پەرەسەندنی بۆ تەوای ناوچەکە.
بێ شک پەرەسەندنی ئەم قەیرانە دڵخۆشی نەیارانی گەلانی ئەم ناوچەیە بەتایبەت ئێران و گەلی کوردی لێ دەوەشێتەوە، بەو بۆنەوە بۆ راگرتنی شەڕ وپێش گرتن لە پەرەسەندنی پێویستە گوێ لە فتوای مەرجەعی تەقلید بەتایبەت (آیت اللە سیستانی) سەبارەت بە حەرام بونی شەڕ دژبە کوردان وپێویستی رێز گرتن لە مافی گەلی کورد لە چوارچێوەی مافی نێودەوڵەتی وبنەڕەتی یاسای عێراق بگرین. ئێمە چالاکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی ورۆژنامەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای ئیدانەی توندوتیژیەکانی رابردوو لە پارێزگای کەرکوک وخانەقین و شاری توزخورماتوو، هێرش بردن بۆسەر گیان وماڵ وناموسی کورانی باشوری کوردستان وبێ رێزی بە موقەدەسات وهەژینەکانی گەلی کورد ئێدانە دەکەین و داواکارین هێزە نیزامیەکانی عێراق ولایەنەکانی تر پاشەکشێ بکەن وئەم کێشەیە لە رێگای دانوستنەوە چارەسەر بکرێت. هەر بەو بۆنەوە داواکارین لە حکومەتی ئێران پاڵپشتی وتەکانی مەراجیعی تەقلید بکات ودابونەریتی جیرانی ودراوسێیەتی بکات وبە چالێ گرتنی بایەخە مرۆڤایەتییەکان وبە دەست پێشخەری ببێت بە پێشگر لە درێژەی شەڕو کوشتنی شارۆمەندانی بێ تاوان لە باشوری کوردستان.
بە دڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێت یاریدەر بێت بۆ راگرتنی شەڕ وبراگوژی وپەرە سەندنی قەیران لە ناوچەکەدا وئاشتی و ئارامی بەدواوە دەبێت.
1- کاک #حسن_امینی 2- اسماعیل مفتی زاده 3- #بهرام_ولدبیگی 4- خالدتوکلی 5-حسین احمدی نیاز 6-سید معروف صمدی 7-صباح حسنی 8-یعقوب کدخدایی 9-عبدالله سهرابی 10- اجلال قوامی 11- مسعود کردپور 12- عطا قادری 13- محمد محمدرضایی 14- باباشیخ حسینی 15- شاه حسین سعیدی 16- حامد فرازی 17- سهراب جلالی 18- فريدون آقايي فردا 19- اقبال محمدی 20- حسین قادرمرزی 21- عمر فاروقی 22- محسن رضوی 23- حسن سرداری 24- منیره محمدی 25- مهدی کرمی 26- ثریا خدری 27- اقبال سبحانی 28- شبنم وکیلیان 29- عابد عباسی 30- سهیلا محمدی 31- مهناز خضری 32- باقر پیری 33- شورش عزیزی 34- افشین ژولیده 35- شاهو قوامی 36- هیوا رحیمی 37- فریدون بهمنی 38- شاخه وان صلواتی 39- محمد کریمیان 40- عطا حسن زاده 41- محمد فریدونی 42- #محمدرئوف_قادری 43- شهناز عمران زاده 44- سید کرم عباسی 45- برهان یوسفی 46- ابراهیم مرادپور 47- افشین غلامی 48- محمد رئوف مرادی 49- #هاشم_حسین_پناهی 50- اسماعیل رحیمی 51- هاشم حسامی 52- مسعود شمس نژاد 53- زانیار عزیزی 54- دانیارقربانی 55- مسعود الماسی 56- منصور نصرتی شعار 57- امیرچراغی 58- جهانبخش صلواتی 59- محمد فرهاد حیدری 60- فرهاد پرموز 61- سعید سعیدپور 62- حبیب الله مرادی 63- صادق علی پناه 64- شعیب رحمانی 65- آرام رضایی 66- مریم احمدی 67- سیروان رحمت پناه 68- بهرام ساعدپناه 69- حسن گوران 70- علی لکی زاده 71_ ژاکان باران /
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان