کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە ناوچەی سەرشێو نێوان سەردەشت / قەڵادزێ

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی۲۹ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی کاتژمێر ۱۰ی شەو لەناوچەی سەرشێو (سنووری سەردەشت ــ قەڵادزێ ) کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی”پشتیوان موعین” ناوی باوک ڕەحمان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە کوژرا.
جێی بیرهێنانەوەیە لەسەرەتای ساڵی ۹٦ی هەتاوییەوە تائێستە ۳۷کۆڵبەر وکاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار و۳۲کەسیش کوژراون.تائێستەیش هیچ لێپرسینەوە ولێکۆڵینەوەیەک بۆبکوژانی ئەم کۆڵبەرانە نەکراوە کە ئامانجیان تەنیا بەخێوکردنی ژیانی ماڵ ومنداڵەکانیانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــــــــتان