بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕێخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک خوازیاری دەسپێشخەری کوڵ وگورجە بۆ ڕزگارکردنی گیانی “محەممەد نەزەری”بەندکراوی سیاسی کورد.
لەم ڕاگەیەندراوەدا پێشینەی سیاسی محەممەد نەزەری بە ئاشتیخوازانەو وڕەوا نرخاند وزیندانی کردنی ناوبراوی بەپێی ڕەوتی قەزایی نادادوەرانە لەقەڵەم دا.
محەممەد نەزەری پترلە۲٤ساڵە نادادوەرانە لە زینداندایە ، بەهۆی بەرپەرچدانەوەی داواکارییەکانی پترلە ۸۱ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن ودۆخی تەندرووستی ناوبراو ناجێگیرە.
محەممەد نەزەری لەگوڵانی ساڵی ۱۳۷۳لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە ولەژوورەکانی لێکۆڵینەوەی ئەم دامەزراوەدا لەژێر گرانترین ئەشکەنجەی جەستەیی ودەروونیدا دەبێ.
ڕۆژی ۲۹ی ڕەزبەر محەممەد نەزەری بەهۆی دۆخی ناجێگیری جەستەیی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە کەپاش کەمترلە ڕۆژێک دەیگەڕێننەوە بۆ زیندانیی ڕەجایی شار ،هەروەها ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد بەهۆی نەخۆشی دڵەوە ئازار دەچێژێ وپێویستی بە چاوەدێری دەرەوەی زیندان هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان