بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورووستان: رۆژی چوارشەممە ۲۶ی رەزبەری ئهمساڵ، پزیشکێک بەناوی (ئارەزو قوبادی) بە هەڵواسینی خۆی کۆتایی بە ژیانی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی زانیار بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ناوبراو بە هۆی کێشەی بنەماڵەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئارەزو قوبادی هاوژینی «دوکتۆر فوئادی رەحیمی» لە ماڵی خۆی به خواردنی۵۰۰ حهب دەستی داوەتە خۆ کوشتن.
بە پێی راپۆرتەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا بڕی ۱۱ کوشتنی ناموسی وتێزاب پاشین و ۲۷ جار خۆکوشتنی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووی داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


