تورکیا ناوچەیێکی لە دەرسێم بۆمباران کرد

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پارڵمانتاری پارتی دێموکراتیکی گەلان (HDP) لە دەرسیم ئالیجان ئۆنڵوو ڕایگەیاندووە کە حکومەتی تورکیا لەرێگای فرۆکە شەرکەر گوندی سەرسەلکیم لە ناوچەی ئاواجیکی سەر بە دەرسیمی بۆمباران کردوە.

ئەو پارلمانتارەی (HDP) پشت راستی کردۆتەوە کە کەسێکی نیشتەجێی ئەو گوندە بە هۆیی ئەو بۆمبارانە گیانی لەدەست داوە و کەسێکی تریش بێسەر و شوێن بووە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوو دا حکومەتی تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر ناوچەکانی باکووری کوردستان دەست پێکردوە و ئەو بەشەی کوردستان لە ژیان کەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان