برینداربوونی کەسێک لە دێلوڕان بەهۆی تەقینەوەی مین

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی هەواڵەکان ,کەسێک بەناونیشانی”ئەحمەد محەممەدی” شۆفیری بێڵ میکانیکی گرووپی خاوێن کەرەوە مینە چێنراوەکان ،سەرلەبەیانی ئەوڕۆ سێ شەممە ۲۵ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی لەکاتی تێکڕوخانی سەنگەرەکانی پاشماوەی شەڕی ئێران وعێراق بەسەر مینێکێدا هەڵدەکەون وبەگرانی تووشی لێدانی شەپۆلەکانی دەبێت.

ئەم ڕووداوە لەدەوروبەری “دەشت عەباس” هاتە ئاراوە کەپاش گواستنەوەی کەسی خەسار بەرکەوتوو بۆ دەرمانگە وبەهۆی خراپی ڕەوشتییەوە دواتر بۆنەخۆشخانەی “گەنجویانی” دیزفول بۆ چارەسەری .

ئێران لە نێو هەموووڵاتانی جیهان زۆرترین مینی چێنراوی تێدایە کەنێزیک بە٤۲۰۰۰ کیلۆمەتری دوجا لەزەوییەکانی ئەم وڵاتە مینی بەجێ ماوی شەڕی ئێران وعێراقی تێدایە کەزۆربەیان بەشێوەی نەتەقراوە ماونەتەوە ولەدەیەی ۱۳۶۰ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ودەسپێکی خەباتی گەلی کور زۆربەی ناوچەجیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مین ڕێژ کراون کەهێشتا خاوێن نەکراونەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان