هاووڵاتی موحەممەد ڕووبینا لە شاری مەریوان چارەنوسی نادیارە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: نزیک بە ٤۰ ڕۆژ لە دەستبەسەری هاووڵاتی کورد «موحەممەد ڕووبینا» لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە دەرباز دەبێت و هیچ هەواڵێک لە چارەنوسی دیار نییە.

موحەممەد ڕووبینا ۳٨ ساڵ تەمەن و دانیشتووی گوندی چاڵەسوورە سەربە ناوچەی سەرشیوی مەریوان. ناوبراو لە گوندەکەی خۆیاندا سەرقاڵی ئاژەڵداری بوە کە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار هەناردە دەکرێت.

ئەو هاووڵاتییە خێزاندارە و خاوەنی ۳ منداڵە و بنەماڵەکەی هیچ ئاگادارێیکیان لەسەر  چارەنوسی  نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان