مانگرتنی کرێکارانی شارەوانی بۆکان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێکەوتی ۲۲ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی لەدرێژەی پێنەدانی مووچە وپوانەکانی ۳مانگی بەردەوامی کرێکارانی شارەوانی شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان دایە مانگرتن.

بەگوێرەی هەواڵەکە هەروەها بەهۆی نادیار بوونی دۆخی مووچە پاشەکەوتەکان کرێکارانی بەشی خزمەتگوزاری دەستیان دایە مانگرتن ولەکۆکردنەوەی زبڵ وپاشەڕۆکەکانی شار خۆیان بوارد.

جێی سەرنجە سیاسەتی برسی وبێکارکردنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەڵاڵە بۆداڕێژراوە ولەم بەشە لەکوردستان جگە لەتوێژێکی تایبەت کەسەربەحکوومەتن هەمووچین وتوێژەکانی دیکە لەوپەڕی گوشار وهەژاریدان وشارەوانیش کەبۆخۆی وەکوو ڕێخراوەیەکی جڤاکی دەناسرێ ،لەئێراندا بەتەواوی لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتدایە وڕێگە نادات هەڵبژێردراوانی خەڵک خزمەتەکانیان لەخزمەتی هەمووخەڵکی کۆمەڵگادا بێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان