بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، خوسرەو کوردپوور بەرپرسی ئاژانسی هەواڵنێری موکریان پاش دەسبەسەری “بەختیار خوشنام “چالاکی سیاسی ڕایگەیاند: تێچووی ڕاگەیاندن لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەرییە وئێمەیش تێچووەکەی دەدەین.
بەختیار خۆشنام چالاکی سیاسی کورد لەشاری سەقز پاش خۆشی وشایی دەربڕینی خەڵک لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی تائێستە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە لەهەمبەر ناوبراو ودیکەی دەسبەسەرکراوان بڵاو بوویەتەوە)وپشتگیری لە ڕیفڕاندۆم لەپارکی مەولەوی کورد (۴ی ڕەزبەر)هاوکات لەگەڵ چەندد کەسی دیکە کەجلی کوردیان لەبەر کردبوو دەسبەسەر وپاش چەندد ڕۆژ لێپرسینەوە ولێکۆڵینەوە لەسەری لەئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە،ڕەوانەی زیندانی ناوەندی کرا.
ناوبراو پێشتر بۆتەمەتی ئەندامەتی لەیەکێک لەحیزبە کوردییەکان چەندد جار دەسبەسەرکراوە وبۆماوەی ساڵێکیش لەزیندان بووە وبۆماوەی دوو ساڵیش لەشار وزێدی خۆی دوورخراوەتەوە. جێی ئاماژەیە ،خوسرەو ومەسعوود کوردپوور ەچالاکانی ناوداری گۆڕەپانی ڕاگەیاندن لەڕۆژهەڵاتی کوردستاننن.
ئەم دوو برایە لەڕەشەممەی۱۳۹۱ بەتۆمەتی (گردکردنەوەی خەڵک و پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات) لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەهاباد دەسبەسەر ولەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بۆ هەرکامیان ۵ساڵ زیندانی دیاری کرا “هاوکات دوورخستنەوەیان بۆزیندانی تەورێز” کە ۳ساڵ لەو حوکمە تەعزیری وبنەبڕ بوو کە هەردوکیان پاش تەواو کردنی حوکمەکەیان لەزیندان ئازاد کران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان