بەپێی هەواڵی مافی مرۆڤی کوردستان: «موسلێح کۆنەپۆشی» چالاکی ژینگەپارێزی مەریوانی گوازرایەوە بۆ زیندانی ئەو شارە.
ڕۆژی ۴ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی ناوبراو بەتۆمەتی پێوەندی لەگەڵ دەربڕینی شای وهەڵپەڕکێ لەهەمبەر گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەسبەسەر وبۆ لێپرسینەوە گوازایەوە بۆ ئیدارهی ئیتلاعاتی ئەو شارە، پاش چەندد ڕۆژ لێپرسین ولێکۆڵینەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە کرا. ناوبراو لەو ماوەیەدا جارێک چاوی بەدایک ومنداڵەکەی کەوتووە.
ڕێکەوتی ۳ی ڕەزبەر وهاوکات لەگەڵ گشتپرسی باشووری کوردستان لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێژەیەکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی دەسبەسەر کراون. کەهەندێکیان بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کراون وتاقمێکیش هێشتا لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبن لێکۆڵینەوەدان وزانیارییەک لەمەڕ چارە نووسیان لەبەر دەست نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان