ئاگر تێبەردانی ژنێک لەبجنوورد

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئەوڕۆ ۱۹ی ڕەزبەری۱۳۹۶ی هەتاوی لەشاری بجنوورد (خۆراسان)  کەسێک دەستی داوەتە ئاگرتێبەردانی ژنێک لەڕێی بەنزینەوە کەدوابەدوای ئاگرتێبەردانەکە کەسەکە هەڵهاتووە و قوربانیەکەیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە وبەهۆی قوڵی برینەکەیەوە گواستراوەتەوە بۆنەخۆشخانەی شاری مەشهەد.

بەگوێرەی هەواڵەکە کەسی تاوانبار کەسی تاوانبار ناسێنراوە وبەکوتەی فەرمانداری ئینتزامی بجنوورد دۆسیەکەی لەلێکۆڵینەوەدایە وبەهاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی قەزایی بەدواداچوونی بکدەکرێ بەڵام هێشتا هۆکارەکەی نادیارە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان