برسێتی و هەژاری منداڵان بە تایبت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژبەرۆژ پەرە دەسێنێت

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بە پێی بابەتێک کە لە ماڵپەری«اتاق بازرگانی» تاران لە ئەمساڵدا بڵاو کرایەوە، وەزارەتی رێگا و شارسازی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە ۳۳ لە سەدی خەڵکی ئێران لە ژێر خەتی هەژاریدا دەژین، هەرچەن ئامارەکان لە ئێران چەواشە دەکرێن بە ڵام بە پێی ئەو زانیاریانش، ڕێژەی منداڵانی کار و ئاوارەی شەقامەکان و هەر وەها منداڵانێک کە بە هۆی هەژاری و نەداریەوە واز لە خویندن و قوتابخانە دێنن ڕۆژبەڕۆژ ڕوو لە زۆر بوونە و ئەم ڕێژەیە بە پێی سیستەمی هەڵاوردوی و ئاپارتایدی کۆماری ئیسلامی لە مەڕ نەتەوەکان و ئایینە جۆراوجۆرەکانی جۆغرافیایی ئێران کە بە زۆر و شەڕ داگیر کراون، بە تایبەت لە ناوچە سنورییەکاندا ئەم ڕێژەیە زۆرتر پەرەی سەندوە و بە چەشنێکی چاوەڕووان نەکراو ڕوو لە زۆر بوونە.
و بە پێی گوتەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی هەژاری تا ڕادەیەک گەیشتوە کە منداڵان لە بواری خۆرکدا تووشی برسێتی بوون.

بۆ نموونە جێگری پشتیوانی و تەندروستی بنەماڵەی کۆمیتەی ئیمدادی ورمێ گوتی: لە ئێستادا لە پارێزگای ورمێ ۲ هەزار منداڵی ژێر ٦ساڵ بە هۆی برسێەتی و نەبوونی خواردنی پێویست بۆ منداڵان تووشی نەخۆشی (سوءتغذیه) بوونەتەوە و لە کۆی ئەو ۲ هەزار منداڵە ۲۸۷ منداڵ لە ناوچە سنوورییەکان ژیان دەکەن.
ئەم ڕێژەیە کە ڕاگەیاندراوە بە پێی ئاماری فەرمی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و بێ‌گۆمان ڕێژەی منداڵانی هەژار و برسی کە هۆکاری سەرەکی ساز بوونی منداڵانی کارە و… زۆر لەوە زیاترە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان