بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئیتلاعاتی بەشی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاوە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە یارمەتی دادستانی بۆ ٤٥ هاووڵاتی نەوسودی قەراری گرتن و قۆڵبەست کردنی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەرکردوە .
لەو پێوەندییەدا ۳ێ هاووڵاتی کورد دەستبەسەر و بە توندی خراونەتە ژێرئەشکەنجە و ئازاردان .
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان باس لەوە دەکات ڕۆژی پێنج شەمە۳۰ ی خەرمانان لە دوای دەسڕێژی ڕێدارانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاوە بۆ کۆڵبەرێکی گەنج لە شاری نەوسوود ، کەش و هەواێیکی پڕ لە ترس و دڵەڕاوکەی خستۆتە ناو خەڵکەوە و ویستی ئەوەی هەیە بە توندی لە گەڵ کۆڵبەران بەرەوڕوو بێتەوە .
لە ڕۆژەکانی ۳ و ٤ و ٥ی ڕەزبەردا ۳ هاووڵاتی نەسوودی بە ناوەکانی ئومێد مرادی کوڕی هیوا و ۲٤ ساڵان ، بەختیار خەندانی کوڕی موحەممەد ٤٨ساڵان و ڕەحمان ڕەحیمی ۳٥ ساڵان لە لایەن هەنگی سەرسنوری پاوەوە دەستبەسەر کران و لە دوای ئەشکەنجەێیکی زۆر لە نێو هەنگەکەدا و دواتر هەناردەی زیندانی دیزل ئابادی کرماشانیان دەکەن .
ئەڵماسی دادستانی ئێران لە پاوە بۆ ئازادکردنی هەریەک لەو سێ هاووڵاتییە بڕی بارمتەی ۱٥۰ ملیون تمەنی داوا کردوە بەڵام لە هەڵوێستێکی دژەیاساییدا بە هۆی ئەوەی شوێنی ئازار و ئەشکەنجە بە جەستەی ئەو چەند کەسەوە مابوو لە ئازادکردنیان خۆییان بواردوە .
بە هۆی تەقەکردنەکانی ئەم دوایانەوە کە ناڕەزاییەتی خەڵکی لێکەوتەوە ، کۆڵبەرێکی ۲٥ساڵانەی کورد بە ناوی فەرزاد قادری خەڵکی گوندی نیسانە لە دەڤەری نەوسوود پێی بریندار دەبێت و پزیشکانی بێستوونی کرماشان دۆخی سەلامەتی ئەم کۆڵبەرە گەنجە زۆر دژوار ڕادەگەێینن و ئەگەری بڕینەوە لاقی ڕاستی زۆرە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان