پشتیوانی لەزیندانیانی مانگرتــــــوو وهۆشداری دان بە بەرپرسانی قەزایی وئەمنییەتی ئێران

بەیانییەی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی «محەممەد نەزەری، حەمزە دەروێش، سوهەیل عەرەبی»

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ۶۲ ڕۆژ  بەسەر مانگرتن لەخواردنی زیندانی سیاسی کورد محەممەد نەزەری کەپترلە ۲۴ ساڵە لەزینداندایە تێدەپەڕێ. دوابەدوای مانگرتن لەخواردنی زیندانیانی سیاسی لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، زیندانییەکی سیاسی «حەمزە دەروێش» کەلە ۱۶ی خەرمانان پاش ۲۸ ڕۆژ کۆتایی بەمانگرتنی خۆی هێنابوو، سەرلەنوێ لە ۲۰ی خەرمانان دوابەدوای وادەی درۆینیبەرپرسان، مانگرتنی خۆی دەست پێکردەوە وهەنوکە هەژدەهەمین ڕۆژی مانگرتن لەخواردنی سەرەڕای دۆخی ناجێگیری تەندرووستی تێدەپەڕێنێ. لەلایەکی ترەوە سوهەیل عەرەبی زیندانی سیاسی بەندی حەوتی زیندانی ئەڤین لە ۳۸مین ڕۆژی مانگرتنیدایە.

ئەم سێ زیندانییە سیاسییە لەهەمبەر دەسڕاگەیشتن بەمافی پێشێل کراوی خۆیان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن؛ و ڕۆژلەگەڵ ڕۆژ مەترسی مردن هەڕەشە لەگیانی ئەم زیندانیانە دەکات وتائێستە بەرپرسانی قەزایی وئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ هەوڵێکیان لەهەمبەر جێبەجێکردنی داواکاری ئەم زیندانیانە نەداوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەدەربڕینی پشتیوانی لەم سێ زیندانییە سیاسییە کەلە ناڕەزایەتی دژبە دۆخی خراپی زیندان وحوکمەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن ودەستیانلەژیان شوشتووە، سەرنجی بەرپرسانی حکوومی بۆئەم خاڵە ڕادەکێشێ کەبەرپرسایەتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو کەبۆئەم زیندانیانە بێتە پێش لەئەستۆی ئەواندایە وداوا لەبەرپرسانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات بەخێرایی ئاوڕ لە خواستی ڕەوای ئەم زیندانییە سیاسیانە بداتەوە وپەسەندی بکاتوبیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــــــتان