کوژران و برینداربوونی ۳ کاسبکاری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ۳ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە نیزیک گووندی قشڵاقی سەر بە شاری سەقز جێگیر کراون، ڕاوەدووی ماشێنی کاسپکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەنێوی “دانا عێـــــراقی” دەکەن و لە ئەنجامی تەقە کردنی ئەو هێزەوە، ماشێنی ناوبراو وەردەگەڕێت و بۆخۆشی گیانی لە دەست دەدات.

ڕۆژی ۱ی ڕەزبەر یش هێزەکانی سنوور پارێزی بنکەی بێتووش لە سەردەشت، تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجام دا کۆڵبەرێک بەنێوی “خــدر ئەسپێندار” خەڵکی ئاوایی فەقێ سولەیمان، بریندار بوو و لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ۳۰ی خەرمانان، هێزە سنوور پارێزەکانی شاری پاوە، تەقە لە ناوچەی “قەڵاگا” گرووپێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی فیشەک و بە هۆیەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی “نیسانە”ی سەر بەشاری نەوســـوود لە هەورامان بەنێوی “فەرزاد قـــــادری” بریندار دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری کرماشان دەکرێت و سەرەڕای ئەوەی نەشتەرگەری بۆکراوە و لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە، مەترسی لە دەستدانی یەکێک لە پێیەکانی لە ئارادایە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە نیوەی یەکەمی ئەو ساڵی هەتاوی دا، هەتا ئێستا زیاتر لە ۱۴۰ جار بە شێوازی تاک و کۆ، مافی کۆڵبەران پێشێل کراوە کە بەو شێوەیەی خوارەوەیە:

ڕووداوی سرووشتی: ۴ کەس
مردن بەهۆی گووشاری کاری: ۱ کەس
بریندار بوون بەهۆی ڕووداوی ماشێن: ۵ کەس
بریندار بوون بەهۆی تەقینەوەی مین: ۳ کەس
برینداربوون بەهۆی تەقە کردنەوە: ۳۶ کەس
کووژران:۳۰ کەس
دەستبەسەر کردن: ۲۷ کەس
غەرامە (جەریمە) کردن: ۲۰ کەس
کوژرانی ئەسپی کاسپکاران و کۆڵبەران: سەدان ئەسپ
دەستبەسەرداگرتنی شتوومەک: ٤ کەس
دیتنەوە جەنازە لە ژێر ڕندوو و هەرەسی بەفر لەدوای چەند مانگ: ۱ کەس

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستــــــان