دەسبەسەری دوو مامۆستای قوتابخانە لەشاری بۆکان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دوو کەس لەمامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە دووی ڕەزبەری ۹۶، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر وگوازرانەوە بۆ زیندان.

ناوی مامۆستا دەسبەسەرکراوەکان «مەولوود خوانچە زەرد و سەلمان ئیمام زەنبیلی»ه کەدوابەدوای بانگهێشت کردنیان بۆ ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەرکراون.

جێگەی باسە کەئەم دوو مامۆستایە لەساڵی ۱۳۹۵یش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەتۆمەتی «پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات و بەشداری لە بەڕێوەبردنی مانگرتنی مامۆستایان» دەسبەسەر وزیندان وپاشان بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان