بەپێ هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دوێنێ ۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان (ستاد خەبەری) کاتژمێر سێی دوانیوەرو زیاتر لە پەنجا شارۆمەند و چالاکی مەدنی کورد بانگهێشتی ئەو ناوەندە کردووە و بەڵێنی نووسراوەییان لێوەرگرتوونکەلەشایی ڕیفڕاندۆمی کوردستان بەشداری نەکەن ولەئەگەری بەشداری کردندا ڕووبەڕووی سزای گران دەبنەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە سامان کەریمی چالاکی مەدەنی و زۆر چالاکی تریش بانگ کرابوون.
جێگەی باسە پاش بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆمی باشووری کوردستان خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕژانە سەرشەقامەکان وشادی وخۆشی خۆیان دەربڕی وسەرەڕای ئەوەیش داوای مافی چارەنووسی خۆیان کرد هەربەو هۆیە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو شارەکانی میلیتاریزە کرد وخەڵکانێکی زۆریش دەسبەسەر کراون وهەنووکە بێ سەروشوێنن وتەنیا لەشاری مەریوان پترلە ۵۰ کەس بانگهێشت کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان