ڕێگری سەرلەنوێ لە پاسکێل سواری ژنانی شاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ژنانی پاسکێل سواری مەریوانی هەروەها ڕووبەڕووی ڕێگری هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبنەوە.

لەدرێژەی ڕاپۆرتەدا هاتووە کەئەم پاسکێل سوارانە کەپێشتریش لە ڕێکەوتی ۱۰ی گەلاوێژ لە دەورووبەری گۆلی زرێوار سەرقاڵی پاسکێل سواری بوون دیسانەوە لەلایەن ئەم هێزانەوە هەڕەشەی دەسبەسەری ودەسبەسەردا گرتنی پاسکێلەکانیان لێکرا وهەرلەم چوارچێوەیەدا لەم ڕۆژانەی دواین هاوڵاتییەکی مەریوانی بەناونیشانی”لەیلا محەممەد زادە”بەتۆمەتی هاندانی ژنان بۆ بەرپەرچ دانەوەی ڕێنوێنییە ئاینییەکان لەڕێی پاسکێل سواری لەشوێنە گشتییەکان”کەوتۆتە بەرلێپرسینەوەی قەزایی وئەمە لەکاتێکدایە کەماوەیەک لەمەوبەریش گرووپێک لە قوتابیانی خوێندنگای “فرزانگان”ی مەریوان لەلایەن ئەم هێزانەوە هەڕەشەی لێکرابوو.

جێگەی باسە کەهێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش ڕێگری کردن لەپاسکێل سواری کچان، دەستیان بەسەر پاسکێلەکانیاندا گرت وبەڵێنی نووسراویان لێ وەرگرتوون کەلەمە بەدوا مافی ئەوەیان نییە بەپاسکێل لەشوێنە گشتییەکانەوە بچن بۆ گۆلی زرێوار وتەناەت ئیمامی جەماعەتی مەریوان”مستەفا شێرزادی”پاسکێل سواری ژنانی لەشوێنە گشتییەکان بەحەرام وتاوان لەقەڵم دا.

جێگەی باسە کەبەرپرسانی شاری مەریوان هەوڵی جێبەجێ کردنی شوێنێکیان دا بۆ پاسکێل سواری ژنان کەلەگەڵ دژایەتی چالاکانی مەدەنی ومافی مرۆییدا ڕووبەڕوو بوویەوە چونکوو ئەوان ئەم هەڵسوکەوتانەیان بەنیشانەی هەڵاواردن وجوێ کردنەوەی ڕەگەزی وپێشێل کردنی مافی ژنان دەنرخێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان