بە پێی وێنە و هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە بەرەبەری کرانەوەی قوتابخانەکان و سەرەتای ساڵی نوێ خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دۆخی بینا و وانەکانی زۆرێک لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خراپیدایە.
بە گوێرەی وێنەو هەواڵەکە گوندی ٥۰۰ ماڵەی باشماخ سەربە شاری دێولانی ناوچهی لیلاخ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا خاوەنی یەک قوتابخانەیە و مەرجەکانی تەندروستی و پاک و خاوێنی بە قوتابخانەو ئاودەستەکانەوە دیار نییە.
ئەمە سەرەڕای ئەوەش کە منداڵان بۆ ئاوی خواردنەوەش دەبێت هەر لەو ئاودەستانە کەڵک وەردەگرن و دیارە بەو حاڵەوە ئەگەری سەرهەڵدانی جۆرەکانی نەخۆشین چەندە چاوەڕێی منداڵان دەکات و نەبونی ئاودەستی پاک و خاوێن بەتایبەت بۆ کچان خوڵقێنەری کام نەخۆشینی نەبیستراو و نەدیتراو دەبن.
گۆندی باشماخ سهربهشاری دێولان له پارێزگای سنه, به پێی سهرژمێری ساڵی ۱۳۸۵ی ههتاوی نزیک به دوو ههزار دانیشتووی ههیه.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان