بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤــــی کوردستان: ڕێژەی گیان بەختکردوانی مەدەنی لەباشووری کوردستان بوو بە ۱۰ کەس.
بەهۆی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەناوچەی «ئاواشین» لەدەورووبەری شارۆچکەی شەلادزە سەربە هەرێمی دهۆک لەباشووری کوردستان تائێستە ۱۰ کەس لەهاوڵاتیانی سڤیل کوژراون.
جێگەی باسە کەبەپێی ڕاگەیەندراوە پێشووەکان لەم هێرشە ۴ هاوڵاتی بەناوەکانی «حەکیم سەعید» خەڵکی گوندی کریا دەریا، «عەلی مستەفا وجگەر مستەفا» و «سەدات سدقی» لەگوندەی سەدا گیانیان لەدەست داوە و ۳ کەس هاوڵاتی دیکە بێ سەروشوێن بوون بەڵام پاش لێگەڕینی دانیشتوانی ناوچەکە، وپاش پشکنینی دەشت ودەری ناوچەکە تەرمی ئەم ۳ کەسەیش دۆزرایەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان هەربەهۆی ئەم بۆردمانەی دەوڵەتی تورکیاوە، ۳ کەس لەدانیشتوانی گوندی «هوورە» لە باشووری کوردستان گیانی خۆیان لتدەست داوە وتەرمەکانیان گوازڕاونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەلادزە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان