محەممەد نەزەری و ڕەزا شەهابی درێژە بە مانگرتن لەخواردنی خۆیان دەدەن

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لاوازی ئیمکاناتی پێڕاگەیشتنی شوێنی ڕاگرتن وهەروەها کەمتەرخەمی بەرانبەر بەتەندرووستی زیندانیان لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە درێژەی هەیە. هێشتا هیچ پزیشکێک پشکنینی بۆ زیندانیان نەکردووە، هەندێک لە زیندانییەکان کێشەی بەشی خواردن وخواردنەوە جەستەیان هەیە وهەندێکیشیان زار وددانیان تووشی کێشە هاتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری هێرانا، بەهۆی فێنک کەرەوە وخاوێن کەرەوەی هەوای ناجێگیری هۆڵی شوێنی ڕاگرتنی زیندانیانی سیاسی وبیروباوەڕی،زۆرینەیان تووشی ژانەسەری قرێژ هاتوون.

زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج دەسڕاگەیشتنی زیندانیانی سیاسی وبیروباوەڕی بە ڕۆژنامەی زەوت کردووە وزیندانیانی سیاسی وبیروباوەڕی بەپێچەوانەی زیندانیانی بە تاوانی ئاساییەوە، مافی کڕینیان لە فرۆشگە نییە.
بەشێک لەزیندانیان مانگرتنەکەیان کردووە بەڕۆژووی سیاسی، لەڕۆژووی سیاسیدا بەپێچەوانەی مانگرتن لەخواردن،زیندانییەکان بەشێوەی سنووردار ئەگەری خواردن وخواردنەوەیان هەیە وبەنیسبەتی مانگرتن لەخواردن مەترسی جەستەیی کەمتر هەڕەشەیان لێدەکات.

سەرەڕای کۆتایی هێنان بەمانگرتن لەخواردنی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی وبیروباوەڕی، مانگرتن لەخواردنی سەربەخۆی محەممەد نەزەری و ڕەزا شەهابی هەروەها درێژەی هەیە. ئەم دوو زیندانییە جگەلە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دۆخی زیندان، بەرانبەر بە حوکمی ناداوەرانە و دۆخی دۆسییەکەشیان ناڕازین.
محەممەد نەزەریش کەلە ۹ی جۆزەردانی ۱۳۷۳وە بەتۆمەتی ئەندامەتی لەحیزبی دێموکڕاتی ئێران دەسبەسەر کراوە وبەبێ پشوو تێی پەڕاندووە وخوازیاری پێڕاگەیشتنی سەرلەنوێ بە دۆسیەکەیدا بووە.
ڕەزا شەهابی ،چالاکی کرێکاری کەلەڕۆژی۱۹ی گەلاوێژەوە خراوەتە زیندانی ڕەجایی شار، ڕاگواستنی بۆئەم زیندانە بەنایاسایی زانیووە.
محەممەد نەزەری لەڕۆژی ۲۰ی خەرمانانەوە لەسەر ئیزنی بەرپرسی زیندانی ڕەجایی شار گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.

پترلە ۵۰زیندانی سیاسی ـــ بیروباوەڕی ڕەجایی شار کەلەهۆڵی ۱۲ی ئەم زیدانە ڕاگیرابوون، پاش ڕاگواستنی لەناکاو وبەبێ کەلووپەلیان بۆ هۆڵی ۱۰ی ئەم زیندانە لەڕۆژی ۸ی گەلاوێژەوە دەستیان دایە مانگرتن لەخواردن.
لێدان وسوکایەتی لەکاتی ڕاگواستن، پێنەدانی کەرەستەی تاکەکەسی زیندانیان، دۆخی پێڕاگەیشتنی ناجێگیری بەندی نوێ وڕێژە کامێراگەلی چاودێری تەنانەت لە گەرماو وئاو دەست،لەگرنگترین پرسگەلێکن کە زیندانیان بەرانبەری ناڕەزایان دەربڕیووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤـــی
کوردستـــــــــــــــــــان