کچێکی ۱٦ ساڵانی کۆتایی بە ژیانی هێنا

 بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲۳ خەرمانانی ۱۳۹٦ هەتاوی ، کچێکی ۱٦ ساڵان بە ناوی “ئەسرا میرزایی” خەڵکی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی سەرچاوەی هەواڵ ، ناوبراو خەڵکی گەڕەکی حەماڵاوای(بەهارستان) سەقزە و تەرمی ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی قوربانی نادیارە ، جێگای ئاماژەیە لە حەووتوی ڕابردوودا دوو گەنج لە شاری سەقز ۆکوژیان کردوە.
جێگای وەزیرهێنانەوەیە کە ، خۆکوژی لە شاری سەقز لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاوو ڕوو لە زیاد بوونە و لە چەند مانگی ڕابردوودا پتر لە ۱۰ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە .
ئەمە لە حالێکدایە ئەم دۆخە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە خراپتر بوونە و تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چارەسەری ئەم کێشە هیچ چارەسەریەکی نەکردوە و بە پێی ئەو ئامارانە دەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ۱۷ ژن خۆکوژیان کردوە و ۲۳ پیاو خۆکوژیان کردوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان