کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەری کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران 

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ خەرمانانی ۱۳۹٦ هەتاوی، ئۆتۆمبێلێکی کوردێک لە لایەن هێزە ئنتزامییەکان دەستڕێژی لێکرا و کەسانی ناو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەستدا.

«فەرەج کەریمی» شۆفێری ئەو ئۆتۆمبیلە بوە کە بە هۆی ئەوەی گۆمانی گواستنەو لێکراوه‌ لە ناوچەی «ماهیدەشت» سەر بە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە ئنتزامییەکانەوە دەستڕێژی لێ دەکرێت و گیانی لەدەست دەدات.

هه‌روه‌ها لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاسبکارێکیتر لە ناوچە «سنجابی» کرماشان تەقەی لێدەکرێت و گیانی لە دەست دەدات.

جێگای سەرنجە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد دەکوژرێن و بە پێی هەواڵەکان جگە لەکوژرارانی دوو کاسبکاری کرماشانی لە ڕێکەوتی ۲۰ی خەرمانانی ۹٦دا ۲ کۆڵبەری دیکە لە ناوچەی سنووری لە نێوان بورلان-یارمق سەر بە شاری ماکۆ بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە چارەنوسیان لە بەر دەستا نیە.

شایانی باسە کە بە پێی ئامارەکانی ساڵی ۹٥ ی هەتاوی ۱۰۷ کۆڵبەر لە لایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراو و بریندار کراون و ۱۰ کۆڵبەری دیکە بە هۆی ڕووداوی سروشتیەوە گیانیان گیانیان لە دەستداوە و لە سەرتای ساڵی ۹٦ هەتاوی تا ئێستا ٦۱ کۆڵبەر کوژراو و بریندار کراون و٤ کۆڵبەریش لە ڕووداوێکی هەرسی بەفردا گیانیان لە دەستداوە.

بە هەمان شێوە لە ٥۷ کارەساتی تەقینەوەی مین‌دا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، ۱۲ کەس کوژراو و٤٥ کەس بریندار بوون  کە تەنها لە ساڵای ۲۰۱۷ میلادیدا بە هۆی تەقینەوەی مینەوە ۷ کەس گیانیان لە دەستداوە و ۲۷ کەس بریندار بوون کە ۲ لەو بریندارانە ۲ کەسیان گیانیان لە دەستداوە و ۳ێی دیکەیان منداڵن و ئەمە لە کاتێکدایە کە مەترسی تەقینەوەی مین لە ۷۰٦۲٥۰ هەکتار لە زەویوزاری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان