دۆخی ناجێگیری زیندانیانی مانگرتووی بەندکراو لەبەندیخانەی “ڕەجایی شاری کەرەج”

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،۳ زیندانی بەندکراو لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کە لە مانگرتندان لەدۆخێکی مەترسیدارونەگونجاودان.

“سەعید شیرزاد”، ” ڕەزا شەهابی” و” محەممەد نەزەر” ۳ زینداای سیاسی زیندانی ڕەجایی شاری کەرج، هێشتا لەمانگرتوو لەخواردندان وئەمە لەکاتێکدایە کە محەممەد نەزەری وسەعید شێرزاد ٤۶ڕۆژ وڕەزا شەهابی ماوەی ۳۶ڕۆژ لەمانگرتنەکەیان تێپەڕیووە وهەنووکەیش بەردەوامە.

جێگەی باسە کەدۆخی ناجێگیری جەستەیی وتەندرووستی ئەم زیندانیانە زۆر مەترسیدارە وتابە ئێستە لەپەسن کردنی نامەی مانگرتنی ئەوان خۆیان بواردووە ولەژێر چاوەدێری پزیشکیدا نین وڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ کێشیان دادەبەزێ وپەستانی خوێنیان لەدۆخێکی سامناکدایە وجێی تێڕوانینە کە محەممەد نەزەری لەڕۆژی یەکشەممەوە گوازڕاوەتەوە بۆژووری تاکەکەسی.

ئەم بەندکراوە خوازیاری پەسندکردنی داواکاری بانگەشە وپێداچوونەۆەی دۆسەکەی وجێگیرکردنی ماددەی ۱۰ی یاسای دادگایی وپێداچوونەۆەیە. هەروەها ڕەزا شەهابی سەرەڕای نایاسایی بوونی دەسبەسەریەکەی خوازیاری ئازادی بەمەرج وئەملاو ئەولایە وهەروەها سەعید شیرزاد خوازیاری ڕاگرتنی نانەوەی دۆسیەی نوێی بەرپرسانی زیندان بۆ زیندانیانی مانگرتوو ، قەرەبووکردنەوەی ئەو خەسارەی پێیان گەیشتووە لەڕەوتی گواستنەوەیان،وەرگرتنەەی ئەو کەلووپەلەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە وسکاڵا لەو کەسانەی کە پێشێلکاری یاسای زیندانەکان وبێڕێزی بەزیندانیانن.

جێی تێڕامان و وردبوونەوەیە کە زیندانیانی سیاسی ومەدەنی زیندانی ڕەجای شاری کەرەج لەدۆخێکی زۆر ناجێگیردان وبەدەرلە ئیزن ومۆڵەت نەدان بەچاوپێکەوتنی گرووپێک لەزیندانیان، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەتەنیا وڵامدەری داواکارییەکانیان نین بەڵکوو بەداسەپاندنی گوشاری دەروونی وجێگیرکردنی کامێرای چاوەدێر، دۆخی تەندرووستی ڕۆح ودەروونی زیندانیان وهەروەها ژیانی مانگرتوان کەوتۆتە مەترسی ولەناوچوونەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستـــــــــــــــــان