ئەفشین حسێن پەنایی دادگایی کرا

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی سێ شەممە ۱۲ سێپتامبر “ئەفشین حسێن پەنایی” چالاکی مەدەنی وبرای ڕامین حسێن پەنایی لەدادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە دادگایی کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو تاوانانەی کەنراونەتە پاڵ ناوبراو پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵا وپێوەندی لەگەڵ مێدیا وپێگەیەنەرەکانی دەرەوەی ووڵات،و هاریکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان بووە ئەنجامی دادگایی وحوکمەکەی دواتر پێی ڕادەگەیەندرێت.
ناوبراو لەم پڕۆسەیەدا پارێزەری نەبووە وتەنیا خۆی بەرگری لەخۆ کردووەهەموو ئەو تۆمەتانەی بەرپەرچ داونەتەوە ودەسبەسەری خۆیشی بەنایاسایی لەقەڵەم داوە.

جێی ئاماژەیە کەناوبراو پیشینەی هاریکاری کردنی ڕێخراوە ودامەزراوە ژینگە پارێزیەکان هەیە و وەکوو چالاکێکی مەدەنی ناسراوە، هەروەها لەساڵی ۱۳۹۰ پاش مردنی گوماناوی براکەی”ئەشرەف حسێن پەنایی” بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامی ساڵێک زیندانی بۆ دیاری کراو وناوبراو ساڵێک لەزیندان مایەوە.

جێگەی باسە بنەماڵەی حسێن پەنایی کەیەکێک لەبنەماڵە دیار وبەڕوومەتەکانی گەلی کوردن لەلایەن دامودەزگا قەزایی وئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەوپەڕی گوشاردان وزۆرینە بنەماڵەکەیان بەناڕەوا بەدەست وئیزنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی یان کوژراون یان دەسبەسەر ولەزینداندان بەچەشنێ کە تەنانەت سوکایەتی وزەخت لەسەر بەساڵاچوانی ئەوبنەماڵە لێقەوماوە بەردەوامی دەکات وچارەنووسی زۆرینەیان ناڕوونە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان