خۆکوژی سەربازێک لەپادگانی سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی شەممە ۱۸ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، سەربازێک بەناوی “ڕەزا فەرەجی” خەڵکی شاری خۆی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپادگانی سەقزدا دەستی دایە خۆکوژی.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بۆماوەی ۱۶ رۆژ بووە کە گوازراوەتەوە بۆئەم پادگانە وبەهۆی تەمبێی زۆری فەرماندارەکەی لەکاتی پاسەوانی  کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

جێگەی باسە  کە دەستێوەردانە زۆرەکانی ئێران لە بابەتی ناوخۆیی ووڵاتانی ناوچەکە و ئەو شەڕانەی لە شوێنەجیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ناویەتەوە بووە بەهۆی ئەوەی یاساکانی خزمەتگوزاری سەربازی زۆرەملێ قورستی بگرێت وکونوانسیۆنەکانی مافی منداڵان، وەکوو  ڕاکێشانی مناڵانی خوارتەمەنی یاسایی بۆ سەربازی کردن کەهێشتا نەگەیشتوونەتە ۱۸ساڵ وئەم پرسە بۆخۆی جۆرێک لە پێشێلکاری مافی منداڵان دێتە هەژمار، هەڵاواردن لەنێوان فارسەکان ونافارسەکان لەماوەی سەربازی وشوێن ودۆخی خزمەتی سەربازی.

چونکوو بەگشتی دۆخی خزمەتی سەربازی لەشوێنی خزمەتی سەربازییەوە بگرە تا دەگاتە…، بۆ فارسەکان بەگشتی باشترە لەوانی دیکە.

کارناسان لەو بڕوایەدان کە خزمەتگوزاری سەربازی لەئێران بۆسەربازانی ئەرک پێکراو نەخۆشی دەروونی وترس ودڵەڕاوکێی لەگەڵدایە وبەرەو خۆکوژی هانیان دەدات.

ئەم پرسە بەئاشکرا دۆخی هەڵکشانی کوشتنی وخۆکوژی لەنێوان سەربازان وبەتایبەت لەشوێنەکانی سەربازی کردنی ئەوان لەنێوان بڕیارگەکانی سەربازی دەخاتە ڕوو.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان