کوشتنی کۆڵ بەران ودانەوەی تەرمەکەی بەمەرجی پارە

کوشتنی کاسبکاران وکۆڵبەرانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر سنوورەکان بەردەوامە.

کاسبکارێکی خەڵکی شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری سەردەشت لەلایەن هێزە کانی سنووری ئیران کوژرا

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان; کاسبکاریکی خەڵکی بۆکان کە دەوترێت ناوی جەعفەرە بۆ نان دەر هاوردن بۆ خێزانەکەی رووی لەسنوورەکانی ئێران کردووە وبەرەو سنووری سەردەشت بەڕێ کەوتووە لە پشت گوندی بێتوش لە لایەن هێزە کانی ئینتزامی حکومەتی ئیران کوژرا

لەلایەکی دیکەوە ئاماژە دەکرێت هاوکات لەگەل هەمان رووداو نزیک بە ۱٠٠ ئەسپی کاسبکاران بەدەست هێزە ئینتزامیەکان کوژران.

شایەنی باسی بنەماڵەی کاسبکارەکوژراوەکە لە شاری بۆکانەوە بۆ وەرگرتنی تەرمەکە دەچن بۆ دادگای سەردەشت بەڵام لەلایەن بەڕیوەبەری دادگای سەردەشتەوە پێیان دەوترێت دانەوەی تەرمەکە بە مەرجی ٦٠٠هەزار تمەن دەبێت واتە تا ئەو پارەیە نەڕێژنە حسێبی دادگا ناتوانن تەرمەکە وەر گرنەوە.

کۆموڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایدەگەیەنێت;ساڵانە لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئێرانەوە بە سەدان کاسبکار وکۆڵبەر لە پێناو نان بردنەوە بۆ بنەماڵەکەیان دەکوژرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
23.03.2016