بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشتبەستن بە ڕاگەیاندراوی کۆمیساریای بەرزی پەنابەران کە مەزنترین ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێونەتەوەییە ، 36هەزار دۆسییەی پەنابەرانی ئێرانی و ئەفغانی و سوری و سوماڵی و وڵاتانیتر ڕاگیراوە و ئەو پەنابەرانە لە چاوەڕووانێیکی بێ کۆتاییدان وچارەنوسییان نادیارە .
بەپێی ڕاپۆرتەکە زۆربەی ئەو پەنابەرانە هاووڵاتی ئێرانین و بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانیش ڕێژەێیکی زۆری هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ترسی زەبرو زەنگ و سەرکوتکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پەنایان هێناوەتە وڵاتی تورکییە بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتی سێهەم.
ئەوەی جێگای سەرنجە پێشتر ڕەوتی دۆسییەی پەنابەران لە ۹ مانگی ئەوەڵدا وەک خۆ ڕادەست کردن و دۆسییە ئامادەکردنی سەرەتایی و خۆناساندن بە un بوو کە لەخراپترین حاڵەتدا لە ساڵ و نێوێکدا un پەنابەری دەخستە ژێر چەتری خۆییەوە بەڵام ئێستە ئەو ڕەوتە درێژکراوەتەوە بۆ دووساڵ و سێ ساڵ و هەندێ مەرجی تایبەتیش لە وڵاتی تورکییە بۆ پەنابەران دانراوە کە نابێت پەنابەر لە گروپە و ڕێکخراوە چەپەکاندا بەشداری کردبێت و لە ماوەی ۲ یان ۳ ساڵی چاوەڕووانیدا کێشەی ئەمنییەتی و کۆمەڵایەتیشی لە تورکییە بۆ پێش نەهاتبێت دەنا وڵاتی تورکییە پەنابەران ڕادەستی وڵاتی یەکەمی خۆیان دەکاتەوە .
ئەمەش چەندین جار ڕاپۆرتکراوە و بینراوە کە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی و ئێرانی ڕادەستی حکومەتی کۆماری ئیسلامی کراونەتە و دواتر زیندانی دوور و درێژ و ئێعدامیشیان بە سەردا سەپاوە .
لە درێژە ڕاپۆرتەکەی کۆمیساریای بەرزی پەنابەرانی نێونەتەوەییدا هاتوە کە پەنابەرانێکی کەم سودمەند دەبن لەو بڕە پارەی کە un بۆ پەنابەرانی بڕیوەتەوە و بەدابەزینی نرخی دراوی تورکیە ساڵانە ۱۰۰۰ لیرەی تورکی بەشی هیچ پێداویستێیکی پەنابەران ناکات و دەرئەنجام پەنابەران ناچارن بە ماڵ و منداڵەوە خەریکی کارکردن دەبن .
کار پەیدا کردنیش هەرچەندە شانسی هەموکەسێک نییە و بەو حاڵەشەوە زۆرترین کار و کەمترین موچە بەرگێکە بەباڵای پەنابەران لە وڵاتی تورکییەدا دادووراە .
پەنابەرێکی کورد بە کومەڵەی مافی مرۆڤی ڕاگەیاند بە هۆی کورد بونمەوە و تا ئیستا ۳ جار لە سەرکار دەرکراوم لە حاڵێکدا خاوەن بنەماڵەم و منداڵەکانیشم خوێندکارن .
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە لە دوای هاتنی پەنابەرانی سوری بۆ وڵاتی تورکییە هەناردەکردنی هەمو پەنابەران بۆ وڵاتی سێهەم ڕاگیراوە و پەنابەران لە چاوەڕووانی و ناڕوونی چارەنوسیان دۆخی دەروونییان تێک دەچێت و هەندێ جار لێکترازانی بنەماڵە و خۆکوژی و هەندێ جاریش خۆڕادەستکردنەوە بۆ ئێرانی بە دوواوە بوە، سەیر لەودایە کێشەی پەنابەران دوور لە چاوی ڕاگەیاندکان و بێدەنگێکی گشتی مێدیایی پێوە دیارە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی لە سەر دۆسییەی پەنابەران داناوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان