سزای نوێی “محەممەد عەلی تاهری” دامەزرێنەری بازنەی عیرفان

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان ؛ دۆخی محەممەد عەلی تاهری ناڕوونە وسزای نوێ بۆ ناوبراو دەرچوە بەڵام تا ئێستا سزاکەی پێ ڕانەگەیاندراوە.
وتەبێژی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران (غوڵام‌حسین مۆحسنی ئژەیی) ، ڕۆژی یەکشەممە ۲۹ گەلاوێژ۱۳۹٦ هەواڵی سزای نوێی “تاهری” ڕاگەیاند بەڵام بە هۆی ئەوی کە سزاکە پشتڕاست نەکراوەتەوە ئامادە نەبوو وردەکاری ئەو سزا بخاتە بەرباس.
بە پێی گوتەی پارێزەرانی تاهری ؛ سزای تاهری کە ئێستا لە بەند دایە ، بە پێی گوتەی بەرپرسە نافەرمیەکانی دەسەڵات سزای ناوبراو لە سێدارەدانە کە پێشتر ناوبراو بە سزای سێدارە سزا درابوو و پی ڕاگەیاندرابو و لە پڕۆسەی پێداچوونەوەی دیوانی باڵای وڵاتدا لە ساڵی ۱۳۹٥ سزای ناوبراو گۆڕانی بە سەردا هاتبو و لە ئێعدام ترازابوو.
محەممەد عەلی تاهری خەڵکی کرماشان و دامەزرێنەری پزیشکی‌تەواوکەر و هەروها ” بازنەی عیرفان” لە ساڵی ۱۳۹۰ هەتاوی بە تۆمەتی مۆفسدی سەر عەرز ، بێڕێزی بە بەها پیرۆزەکان و دەرچوون لە ئایین ، دەستێوەردانی نایاسایی لە پزیشکیدا و هاوکاری و هاوڕا بوون لە گەڵ سازمانی چریکگەلی فیدایی خەلق لە بەندیخانە بەسەردەبات . زەینەب تاهری یەکێک لە پارێزەران گوتویەتی ؛ ئەم سزایە ڕێگای بەدواداچوونی هەیە و ئەگەر پارێزەر ناڕەزایی خۆی بەو سزایە دەربڕێت ، ئەوە مەلەفی بریکارەکەی بۆ دیوانی دیوانی باڵای وڵات ڕەوانە دەکرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان