ناڕەزایی گەل و نوێنەرانی مەجلسی ئێران لە دژی هەناردەکردنی ئاوی چەمی “زەڕینە ” بۆ “تەورێز “

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، گواستنەوی ئاوی چۆمی “زەڕێنە” بە مەبەستی دابین کردنی ئاوی پێویست بۆ پیشە و سەنعەتی شاری تەورێز لە ساڵی ۷۸ بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەوکاتە دەستپێکرد و بە بڕیاری وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بڵێنی دابوو کە قۆناغی دوومی ئەم پڕۆژە بە هۆی وشک بوونی گوڵی ورمێ نەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە ، مخابن بە بێ گوێ گرتن لە دەنگی ناڕەزایەتی گەل و هەروها نوێنەرانی مەجلس لە ئێستادا قۆناغی دوومی ئەو پڕۆژە بە سەپرشتی (قەرارگای خاتم ئەنبیا) کە کۆمپانیایەکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بە تەرخان کردنی پارەی ۷۰ ملیارد تمەن خراوەتە بواری کرداریەوە و لە جێبەجێ بووندایە .
جێگای سەرنجە کە شارەکانی سەقز، بۆکان ، مهاباد ،ساین‌قەڵا،میاندوواو،ورمێ و…. کە دەکەونە سەر ڕێگای ئەم چۆمە و کشتوکاڵیان وشک بوەو ڕۆژ بە ڕۆژ کشتوکاڵیان زیاتر لە بین دەچێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئابووری ئەو چەند شارە و گوندکانیان گرێدراوی ئاوی “زەڕینە ” و گەڵ و نوێنەرانی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران دژایەتی خۆیان بە وەزیری وزە و سەرۆک کۆماری ڕاگەیاندوە و بە شێوەی فەرمی و نافەرمی نگەرانی و هەڕەشەی خۆیان لە مەڕ جێبەجێ کردنی قۆناغی دوومی ئەو پڕۆژە ڕاگەیاندوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان