لە ئەڵمانیا گەنجێکی کوردی باشووری کوردستان لە لایەن سێ کەسی عەرەبی خەڵکی سووریا بە چەقۆ دەکوژرێت

 بەپێی هەواڵی گەیشوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،تەحسین دیار تەمەن ۳۱ساڵ وخەڵکی باشووری کوردستان ودانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا کاژێر 2:00ـی رۆژی هەینی رابردووکە دەکاتە 18.8.2017 لەگەڵ سێ گەنجی عەرەبی سووریا کە دواتر دەبنە 4 کەس بەشەڕ دێن و لە ئەنجامدا دیار دەکوژرێت و براکەشی بریندار دەبێت.
بەگوێرەی هەواڵەکە باوکی دیار دەڵێت، ئەو ماڵباتە سوورییە لە لایەن ئەوانەوە داڵدەدرابوون و نیشتەجێبوونیان لەسەر ئەوان بووە، بەڵام دواجار کوڕەکەیان کوشتووە.
بەپێی ئەو ئەزموونانەی تائێستە دەرکەوتوون وهەروەها لێکۆڵینەوە گشتییەکان، زۆربەی ئەم کارەساتانە دەگەڕێنەوە بۆ بیرۆکەی فاشیزم وناسیۆناڵیزمی عەرەبی وهەروەها سەلەفی گەری وئیسلامی سیاسی کەتائێستە چەندد جاری تریش هەرلەم ووڵاتانە پەلاماری پەنابەرانی کورد دراوە وقوربانی وکارەساتی لەوجۆرەی لێکەوتۆتەوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان