دەسبەسەری ۳هاوڵاتی کورد لەشاری تیکاب

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،حەوتووی ڕابردوو ۲٤ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی ، هێزە ئەمنییە کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،سێ هاوڵاتی کوردی خەڵکی گوندی” ئەحمەدئاوا”ی سەربە شاری تیکاب لەڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەسبەسەر وڕاگواست بۆشوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی هەواڵەکە ،ئەم سێ دەسبەسەرکراوە بەناونیشانی :” بێهزاد بەرادەران ، حامید سەبزی وسامان سەبزی” وکەسوکاری ئەم سێ کەسە زانیاریان لەسەر شوێنی ڕاگیران و ئەوتۆمەتەی دراوەتە پاڵیان لەلا نییە.
جێگەی باسە کەحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم دەسبەسەریە سەرەڕۆوبێ بەڵگە وهەروەها بەبێ هەبوونی شێوازی یاسایی وقەزایی بەتایبەت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەرخەری ڕووبەڕووبوونەە وهەڵسوکەوتی تەنانەت زۆر توندوتیژانەیە.
جێی ئاماژەیە دەوڵەتی ئێران لەساڵی ۱۳۷٦ پەیوەستی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافەکانی سیاسی ومەدەنی بووە وبەپێی مادووەی ۹ی ئەم پەیماننامەیە، بەڵێندارە بە پاراستنی هاوڵاتیان لەبەرانبەر قەدەغەکردنی ئازادی ودەسبەسەری سەرەڕۆیانە وبەڵێندارە بە بەڕێوەبردنی دادگای دادوەرانە لەزووترین کاتدا بۆئەوکەسانەی دەسبەسەر کراون.
بەڵام بەپێچەوانەی هەموو یاسا ناوخۆیی ونێودەوڵەتییەکان،دەسبەسەری سەرەڕۆیانە، محاکمە بەکەمتەرخەمی وزەمەنی زۆرەوە ،نەبوونی پارێزەری دیاریکراو لەکاتی دادگا،بووە بە نەریتێکی ئاسایی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان