بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ ڕۆژی شەممە ۲۱ گەلاوێژی ۱۳۹٦ هەتاوی ” بەشیر پیرماوانە” زیندانی بەندی ۱۳ لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لە لایەن هێزە تایبەتەکانی ئیتلاعەتەوە لە بەندیخانەی ورمێ بانگێشت کرا و پاش چەند کاتژمێر لێپێچێنەوە و کەوتە بەر هەڕەشەی هێزە ئیتلاعەتیەکان .
بەپێی ڕاپۆرتەکە ، بە هۆی هاتوچوو کردنی ” بەشیر پیرماوانە ” بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ بانگێشتی ناوەندی ئیتلاعاتی بەندیخانە دەکرێت و پاش لێپرسینەوە و سووکایەتی و بێڕێزی ، بە ناوبراو دەڵێن لە ئەگەری بەردەوام بوون بۆ سەردانی زیندانیانی سیاسی مەلەفێکی نوێی بۆ ساز دەکرێت .
“بەشیر پیر ماوانە” خەڵکی گوندی “تابعە” ی ورمێ ، کە لە ڕۆژی ۱٤ ڕەشەمەی ساڵی ڕابڕدوو لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەتەوە دەسبەسەر کرا و لە ڕۆژی ۲۰ ی گوڵانی ئەمساڵدا لە لقی ۲ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە دادوەری ” شێخلو” بەڕێوەچوو و لە ۲۸ی گوڵاندا بەشێوەی فەرمی سزای ٥ساڵ زیندان بە ناوبراو ڕاگەیاندرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان