خۆکوژی کچێکی تەمەن ۲۱ساڵ لەگەڕەکی قڕگە لەشاری سلێمانی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوڕۆ شەممە ۱۹/۸۲۰۱۸ کچێکی تەمەن ۲۱ساڵ بەناونیشانی (د.ت.م) لەگەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی لەباشووری سلێمانی لەڕێی خۆخنکاندنەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکەلەپاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پولیسی پارێزگای سلێمانی تەرمی نابراو بۆلێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

جێگەی باسە دیاردەی خۆکوژی وژن کوژی لەکوردستان دیاردەیەکی چەسپاوە وبووە بەنەریتێک بەچشنێکە قوربانییەکە تاکە ڕێگەیەک کە شکی دەبات ودەتوانێ خۆی پێ دەرباز بکات خۆکوژییە.

هەموو ئەم کارەساتانە لەبازنەی نەریتی پیاوسالاری ونەبوونی پەروەردەی گونجاو وبێ پشتیوان بوونی ژنان وبیرۆکەی ئیسلامی توندڕەوە بەچەشنێکە هەموو مافەکانی مرۆڤبوونی لەژنان وکچان وەرگرتۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان