بەپێی ئاماری فەرمی ڕاگەیەندراو ،بەگشتی هەموو پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر هێڵی ناوەندی گەنجیدان

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەدواداچوونەکانی هەواڵنێرمان نێونجی تەمەن لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرتر لەنێونجی وڵاتی ئێرانە وپارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێرترین بەشەکانی ئێران دێتە هەژمار.
وهەروەها لەنێوان پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پارێزگای کرماشان پیرترین پارێزگای وزۆرترین حەشیمەتی بەساڵاچوو وکەمترین حەشیمەتی گەنجی لە خۆگرتووە ولە پلەی حەوتەمی ئێرانیدایە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە هۆکارەکانی دابەزینی توێژی گەنج لەڕۆژهەڵاتی کوردستان نەبوونی بژێوی ژیان ،هەژاری ،بێکاری وبێبەشی وگرنگتر لەهەموویان هەڵاواردنی ئیتنیکی وئاینییە.
کەپەیوەستە بەسیاسەتی ئاشکرای کوماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بەخەڵکی ڕۆژهەڵات وبەپێی ساڵگارێک لەماوەی ئەوحکوومەتە بەبرسی ڕاگرتن وپەرەدان بە هەژار دڵبەستن بەژیانی خنکاندووە وبووە بەهۆی دابەزینی توێژی گەنج. پارێزگای کرماشان کەلەپیترترین پارێزگاکانە جگەلە دۆخی قەیراناوی وهەژاری وبێکاری سیاسەتی تواندنەوە وئاسمیلاسیۆن وحاشاکردن لەشوناسی خۆ بەنۆبەی خۆی بووە بەهۆی تێکشکانی ئیرادەی ژیان.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی جیاوازی ئایینی ناوبەری پارێزگای کرماشان وئیلام لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی توانیویەتی تائاستێکی زۆر ئامانجەکانی بپێکێ ودابڕانێکی قوڵ پێک بێنێت وهێدی هێدی بەڕاکێشانی گەنجانی ئەو پارێزگایانە بۆشارەکانی ناوەندی ئێران بەهۆی بێکاری وبێ دەرەتانییەوە ڕێژەی گەنجان کەم بکاتەوە ولەکەلتوور وشوناسی نەتەوەیی خۆیان نامۆیان بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان