دووکەس لەشارۆمەندانی خەڵکی شووش بەحوکمی دادگای شۆڕشی ئەهواز بەزیندان مەحکووم کران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای شۆڕشی شاری ئەهواز دوو هوڵاتی عەرەبی بەناوەکانی سەید مستەفا موسەوی وجاسم چعب بە۳ساڵ ونیو و۱۵ساڵ زیندان مەحکووم کردووە.

سەیدمورتەزا موسەوی وجاسم چعب دووکەس لەخەڵکی گەڕەکی ئەحمەدئاوای شووش لەڕێبەندانی ساڵی۹۵لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەرکران.
تۆڕی هەواڵگری هێرانا لەم پێوەندییەدا نووسیویەتی : ئەم دووکەس بەتەقەکردن لە حسەینییەک تۆمەتبارکرابوون کەلەکاتی لێپرسینەوە لەگرتووخانەی ئیتلاعات ئەشکەنجەی گران وسوکایەتیان پێکراوە.

تاوانباران هەموو ئەو تۆمەتانەیان لەقۆناغەکانی لێپرسینەوە ودادگایدا بەرپەرچ داوەتەوت بەوحاڵەوە لەکۆتاییەکانی پووشپەڕی ئەمساڵ دادگای شۆڕش مەحکوومیانی کرد.

بەڕێزان ،موسەوی لەدایکبووی۱۳۷۰ وچغب لەدایکبووی۱۳۷٤ وهەنووکە لەزیندانی فەجری دزفول ڕاگیراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان