١٨ ناوچەی دەرسیم لە ئاگردا دەسووتێن

لە دەرسیم و شارۆچکەکانی سەربە دەرسیم لە باکووری کوردستان، لە ١٨ ناوچەی جیاوازدا ئاگر کەوتووەتەوە و دارستانەکانی لە ئاگردا دەسووتێن.

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە جیاوازەکانی دەرسیم و شارۆچکەکانی سەربە دەرسیم لە ١٨ شوێن ئاگر کەوتووەتوە.
هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکانی سوپای تورک، بۆ ڕێگری لێیان بەرەو ئەو دارستانەنە بەڕێگاوەن بۆ ئەوەی ئاگرەکە بکوژێننەوە.
ئەو ناوچانەی هەتا ئێستا لە ئاگردا دەسووتێن بەم شێوەیەبن:
گوندەکانی یایلاگونو، دارستانەکانی سەپکان و گوندی کۆزلوجا-ی سەربە شارۆچکەی ئۆڤاجیک.
گوندەکانی ساریتاش، گەیکسو، کوتودەرە، ڕۆژ دەرەسی و بالی دەرەسی-ی سەربە ناوەندی دەرسیم.
ناوچەی ئاموتاکان، گوندی چاکماکلی و دەرەی سەربە خۆزات. گوندەکانی قزلمەجید، قرمز کۆپرو، دەرەبۆیو و ئوزونتارلای سەربە پولومور.گوندەکانی دۆغانتاش و ڕامادانێی سەربە شارۆچکەی نازمییە.

جێگای ئاماژەیە، کە بەتایبەتی لە ناوچەکانی گەیکسو، ڕۆژ دەرەسە و دۆغانتاش ئاگرەکە زۆر پەرەی سەندوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان